پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر سێ پڕۆژە یاسا دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاتژمێر 11 ی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو دەنگ لەسەر سێ پڕۆژە یاسا دەدات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکانی “هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان” و پرۆژەیاسای “بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستان” دەدات.

پەرلەمانی کوردستان کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەم جۆرە دیاریکردووە:

1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی کوردستان-عێراق)

2- پرۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای رەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012لەهەرێمی کوردستان-عێراق).

3- پرۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو ژمارە (20) ساڵی1998ی هەموارکراو).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا