ئەو شارو وڵاتانە کوێن کە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەناو دەچن؟

پۆڵەتیك پرێس: راپۆرت

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جیهان و دانیشتووانەکەی بەشێوەیەکی بەردەوام رووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون دەبنەوە. ئەم مەترسیانە دەکرێت کارەساتە سروشتییەکان یان نەخۆشییە کوشندەکان یان برسیەتی و نەبوونی خۆراک و ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ و پێکدادانی وڵاتانی زلهێز بێت. کە دەکرێت هەر یەکێک لەم هۆکارانە ببنە هۆی کۆتایی هێنان بە سەردەمی فەرمانڕەوایی مرۆڤ لەسەر هەسارەی زەویی و سەردەمێکی نوێ بەبێ بوونی مرۆڤ لەسەر هەسارەکەمان دەست پێ بکات.

بەڵام هەندێک هۆکاری سروشتی هەیە کە بوونەتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر چەندین شارو وڵات کە پێشبینی دەکرێت لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا، بەتەواوی لەسەر نەخشەی جیهانی بسڕدرێنەوە و ئاسەواریان نەمێنێت.

لەم راپۆرتەدا باس لە 7 شوێنی بەناوبانگی جیهان دەکەین، کە تۆ هەرگیز بەخەیاڵتدا نەهاتووە کە رۆژێک لە رۆژان بەتەواوی لەناوبچێت.

یەکەم: سانفرانسیسکۆ – ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

سانفرانسیسکۆ یەکێکە لەو شارانەی کە زۆربەی زایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەتەواوی لەناودەچێت لە چەند ساڵی داهاتوودا.

پێشتر لە ساڵی 1960 ئاماژەیەکی زۆر روون بۆ پێشبینییەکانی زاناکان روویدا و بەهۆی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.9ی پلەی رێختەر تەواوی شارەکەی هەژاند و نزیکەی نیوەی شارەکەی بۆ هەمیشە وێران کرد.

بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە، نیووەی دانیشتوانی سانفرانسیسکۆ ئاوارەی سەر شەقامەکان بوون.
سانفرانسیسکۆ یەکێکە لەو شارانەی جیهان کە زۆرترین مەترسی روودانی بوومەلەرزەی لەسەرەو پێشبینی دەکرێت لەداهاتوودا بەتەواوی لەناوبچێت.

How San Francisco was devastated by the 1906 earthquake

دووەم: هۆڵەندا

22 Best Places To Visit In Netherlands On Your Next Trip

ئەستەمە بیر لەوە بکەیتەوە کە وڵاتێکی وەک هۆڵەندا لە چەند ساڵی داهاتوودا بەتەواوی لەناودەچێت. بەڵام بەهەڵەدا نەچوویت، چونکە خاکی هۆڵەندا دەکەوێتە ژێر ئاستی رووی دەریا و بەمەش مەترسییەکی گەورەی ژێرئاوکەوتنی لەسەرە لەکاتی درووستبوونی تۆفان و زریانی بەهێز.

هەرچەندە هۆڵەندا چەندین بەنداوی گەورە و فراوانی درووستکردووە کە پارێزگاری لێدەکات لەکاتی تۆفان و زریانەکان، بەڵام زۆربەی شارەزایان لەگەڵ ئەوەدان کە نقوومبوونی هۆڵەندا تەنها لەسەر کات وەستاوە.

یەکێک لە بەهێزترین و تۆکمەترین بەنداوکانی وڵاتی هۆڵەندا لە چەند ساڵی رابردوودا نزیک بوو بەهۆی لافاو و زریانەکانی چەند ساڵی رابردووی وڵاتەکە هەرەسبهێنێت و کارەسات بخوڵقێنێت.
مەترسییەکە هێندە گەورە بوو، هۆڵەندا پەنای بۆ بەلجیکای دراوسێی برد و داوای لێکرد بەپەلە کەشتییەکانی بنێرێت بۆ چاککردنەوەی بەنداوەکە و رێگریکردن لە ئەگەری هەرەسهێنانی.

IJsselmeer Polders | Dikes, Lakes, Reclamation | Britannica

سێیەم: ئیڤانۆڤۆ “شاری بووکەکان” – رووسیا

ئیڤانۆڤۆ، یەکێکە لە جوانترین و سەرنجراکێشترین شارەکانی جیهان، بەڵام بەشێکی زۆری شارەکە بەدەست کێشەی قەیرەبوونەوە دەناڵێن. ئیڤانۆڤۆ بە شاری بووکەکان ناسراوە، رێژەی ئافرەتان لەو شارە گەیشتووەتە %70.

بەهۆی کۆچی گەنجان، شارەکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە و خەریکە دەبێت بە شاری تارماییەکان.

بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی هاوسەرگیری و زیادبوونی رێژەی ئافرەت بەشێوەیەکی ناسروشتی، مەترسی بۆسەر دیمۆگرافیای شارەکە درووستکردووە و خانمانی ئەو شارە ئامادەن شو بە گەنجانی بێگانەی وڵاتەکەیان بکەن لەپێناو بەردەوامیدان بە ژیان.

Ivanovo, the city of lonely brides - Russia Beyond

چوارەم: شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا

زۆرکەس پێیانوایە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا تەنها ئینگلتەرایە. بەناوهێنانی بەریتانیا، راستەوخۆ شارەکانی لەندەن، لیڤەرپوڵ و مانچستەرت بەخەیاڵدا دێت. بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە و لەنێو 4 دەوڵەتەکەی بەریتانیا، سکۆتلەندا بە بڕبڕەی پشتی شانشینەکە هەژمار دەکرێت بەهۆی ئابوورییە بەهێزەکەیەوە.

مێژووی بەژداری دەوڵەتی سکۆتلەندا وەک پێکهێنەرێکی سەرەکی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1707. لەوکاتەوە تا ئێستا، سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بەزۆر رێگەو شێواز هەوڵیانداوە خۆیان لە بەریتانیا داببڕێنن و سەربەخۆیی رابگەیەنن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

لەساڵی 2014، لە رێگەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە، بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی درا. بەڵام ئەنجامەکان بۆ خەڵکی سکۆتلەندا دڵخۆشکەر نەبوون. بەو پێیەی دەنگی نەخێر سەدا 55ی دەنگەکانی بەدەست هێناو گشتپرسییەکە شکستی هێنا.

Council chiefs concerned about threat of hard border between England and Scotland

لە هەوڵێکی دیکەدا و لەرێگەی گشتپرسی ئۆنلاینەوە کە بە ملیۆنان هاوڵاتی سکۆتلەندا بەژداریان تێداکرد، دیسانەوە دەنگی نەخێر زۆرینەو سەدا 51ی دەنگەکانی بەدەست هێنا، بەمەش جارێکی دیکە سکۆتلەندا لە خەونی راگەیاندنی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بێبەش بوو.

بەڵام ئەو حزبەی کە پرۆژە یاسای جیابوونەوەی پێشکەشی پەرلەمان کرد و هەوڵی ئەنجامدانی گشتپرسی دا، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا رێژەی سەدا 90ـی دەنگەکانی بەدەست هێنا بەتەنها و پەرلەمانی پێکهێنا. هەر بۆیە شارەزایان پێیان وایە، دەرچوونی حزبی بڕیاردەر لە گشتپرسی، وادەکات جیابوونەوەی سکۆتلەندا تەنها لەسەر کات وەستابێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو وڵاتە سەربەخۆیی خۆی رابگەیەنێت.

جیابوونەوەی سکۆتلەندا لە شانشینی بەریتانیا بەمانای مەرگی ئابووری ئینگلتەرا دێت بەشێوەیەک کە بەدرێژایی مێژووی ئەو وڵاتە رووینەدابێت. بەو پێیەی سکۆتلەندا خاوەنی ئابووریەکی سەقامگیر و بەهێزە.

بەجیابوونەوەی سکۆتلەندا، کێشەیەکی گەورە بۆ ئینگلتەرا درووست دەبێت و رووداوێکی کارەساتبار دەبێت بۆ وڵاتی دووەمیان.
بەجۆرێک رێژەی بێکاری دەگاتە بەرزترین ئاست و هەزاران ملیۆنەر مایەپوچ دەبن، چوونکە ئابووری سکۆتلەندا بە بڕبڕەی پشتی ئابووری ئینگلتەرا و تەواوی ناوچەکە دادەنرێت.

پێنجەم: دیترۆیت – ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

شاری دیترۆیت دەکەوێتە ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا، لە ساڵی 1950 بە دەوڵەمەندترین و گەشاوەترین شاری جیهان و ئەمریکا داندرا لەرووی ئابووری و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی. دانیشتووانی دیترۆیت لەو ساڵانەدا 2 ملیۆن کەس بوو، کە بەراورد بە سەردەمەکەی خۆی، بە شارێکی زۆر پێشکەوتو و ئاوەدان دادەنرا.

بەڵام بەتێپەڕبوونی کات، ئەم خۆشگوزەرانیەی دیترۆیت گۆڕانکاری بەسەرداهاتوو و بەتەواوی هەرەسی هێنا و ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ئێستادا تەنها 600 هەزار کەسە و ئابووریەکی داروخاوی هەیە.

شارەزایان پێیان وایە، دیترۆیت تا ساڵی 2040 لەناودەچێت و دانیشتووانەکەی شارەکە جێدێڵن. ئەو شارەی رۆژێک جمەی دەهات بە گەشتیار و خەڵکی رەسەنی خۆی، دەبێت بە شاری تارماییەکان و هیچ کەسی تێدا نامێنێت.

Abandoned and in decay, one of Detroit's iconic ruins is slowly being revived | The World from PRX

شەشەم: شەنگەهای – چین

ئەو شارە گەورەیەی کە دانیشتووانەکەی دەگاتە نزیکی 100 ملیۆن کەس، پێشبینی دەکرێت بەتەواوی ژێرئاوبکەوێت تا ساڵی 2050.
ئەمەش بەهۆی زۆری رێژەی ئەو تۆفان و گەردەلوولانەی رووبەڕووی چین بەگشتی و شەنگەهای باکووری وڵات دەبێتەوە بەتایبەتی.

لەئەگەری روودانی ژێرئاوکەوتنی شەنگەهای، گەورەترین کارەساتی مرۆیی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا روودەدات و بە ملیۆنان خەڵک دەخنکێن و ئاوارە دەبن.

These Are The Things To Do In Shanghai Before Travelling To The City

حەوتەم: ناپۆلی – ئیتاڵیا

چیای ڤیزۆڤ کە دەکەوێتە شاری ناپۆلی لە ئیتاڵیا، دیمەنێکی دڵرفێن و سەرنجراکێشی هەیە. بەبینینی چیاکە، ئاوات دەخوازیت بتوانیت وێنەیەکی یادگاری لەپاڵدا بگریت یان گەشتێکی شاخەوانی بۆ بکەیت. بەڵام ئەم جوانییەی چیای ڤیزۆڤ، مەترسییەکی ترسناکی لەخۆگرتووە.

یەکێک لە ترسناکترین و مەترسیدارترین بوورکانەکانی جیهانی تێدایە. چیای ڤیزۆڤ چیرۆکێکی مێژوویی ترسناکی هەیە و گەورەترین کارەساتی مرۆیی لێکەوتۆتەوە.

ساڵی 79ی پێش زاین بەهۆی گڕکانەکانی ئەم چیایەوە، شاری بۆمبی لە ئیتاڵیا بەتەواوی خاپوور بوو و بەهەزاران کەس بوونە قوربانی. زایان پێشبینی دەکەن، مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە و توڕەیی چیاکە ئەمجارە بەسەر شاری ناپۆلیدا بڕژێت و تەواوی شارەکە خاپوور بکات.

Festeggiamenti per lo scudetto del Napoli al Cratere del Vesuvio: il Parco Nazionale del Vesuvio, fortemente preoccupato

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا