بانکی ناوەندی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ برێکی زۆر دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە9ی کانونی دووەم، بانکی ناوەندی بڕی  221,006,414 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە بڕی 209,886,414 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و بڕی 11,120,000 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، هاوکات، ڕۆژی شەممە6ی کانونی دووەم، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا