بانکی ڕافیدەین: لە سبەینێوە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی عێراق دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ڕافیدەین ڕەزامەندی لەسەر فەرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بەنرخی بانکی ناوەندنی دەربڕیوە و لە ڕۆژی یەک شەممەوە 19 ئادار، فرۆشتنی دوو هەزار دۆلاری بە گەشتیاران دەستپێدەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی دوو هەزار دۆلار بە گەشتیاران بەنرخی بانکی ناوەندی عێراق.

ڕوونیشیکردروە، ئەو لقانەی لە بەغدا فرۆشتنی دۆلار بەنرخی بانکی ناوەندی دەیانگرێتەوە دەکەونە ناوچەکانی، شەقامی فەڵەستین، گۆڕەپانی فیردەوس، المشتل، المحیت، الرفیعی، المعریفه، گەڕەکی ئەلعەرەبی، باب ئەلموعەزەم، قودس – دەروازەی ڕۆژهەڵات، ئەلخەدرە – قەزای ئەلعامل، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.

لەکاتێکدا، ماوەی چەند مانگێکە نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە و بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ دابەزینی گرتۆتەبەر، بەڵام تائێستا بە ناجێگیری و بەرزی ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا