پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕۆژی هەینی لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا، نرخی نەوت بەڕێژەی %2 بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 76 دۆلار.
بەگوێرەی ئاماری کاتی داخستنی بازاڕەکان، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 74 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەڕێژەی %2 دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی نێوان کۆماری و دیموکراتەکان لەسەر پرسی قەرزەکانی ئەمریکا.