ئیسماعیل قائانی نامەیەکی خامنەیی گەیاندە موقتەدا سەدر

پۆڵەتیک پرێس:
ئێوارەی ئەمڕؤ ئیسماعیل قائانی سەردانی نەجەفی کرد و لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆبووەوە و نامەیەکی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی داوەتە سەدر.

میدیای عێراقی لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەی خامنەیی بۆ سەدر ئاشکرایانکردووە، عەلی خامنەیی داوای لە ڕێبەری ڕەوتی سەدر کردووە “پێویستە ماڵی شیعیی یەکبخرێت و سەدر بە هەموو هێزی کاری بۆ بکات، هاوکات خامنەیی بەتوندی دژی هەڵوەشاندنەوە و پەرتکردنی نێوماڵی شیعە وەستاوەتەوە”.

لەبەرامبەردا سەدر پەیامی خۆی بە قائانیدا ناردووەتەوە بۆ خامنەیی کە تیایدا باسی لەوە کردووە “کار لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەکات بە بەشداری هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، بەڵام دژی بەشداریکردنی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە لە حکومەتی زۆرینەدا”.

لەپاش سەردانەکەی قائانی بۆ نەجەف، سەدر لە تویتێکدا نوسیبووی، “نە ڕۆژهەڵاتی نە ڕۆژئاوایی، حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا