پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە خانەسوری شنگال، مەروان بەدەل خودێدا، ناسراو بە (دوار) هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی شنگال شەهیدبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 7_12_2021، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلی مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی شنگالی بۆردوومانكرد و لەكاتی هێرشەكەدا هەردوو منداڵەكەشی لەگەڵدابووە.
بەهۆی هێرشەكەوە مەروان بەدەل خودێدا، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی شنگال شەهیدبووە و هەردوو منداڵەكەشی لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەكەوە لە ئۆتۆمبێلەكەدا ڕزگاركراون.
ئەوە چوارەم فەرماندەی یەپەشەیە كە لە شنگال لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا دەكرێنە ئامانج.
تا ئێستا یەپەشە و توركیا هیچ راگەیێندراوێكیان لەسەر ئەو رووداوە بڵاو نەكردووەتەوە.