قوباد تاڵەبانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا چەند پرسێك تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە وەفدێکی باڵای هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی رۆژی سێ شەمە (9-1-2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەیبوون، دوای گفتوگۆکردن لەسەر دواین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لەگەڵ هاوپەیمانان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی مەترسییەکانی گروپە تیرۆریستییەکان کرا کە پەرەسەندنی گرژی و ناسەقامگیری دەرفەتی زیاتر بۆ جوڵەی گروپە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنت، هەربۆیە جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی پێویستە لایەنە سیاسییەکان هەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن و بە گرتنەبەری سیاسەتێکی حەکیمانە خۆیان بەدوور بگرن لە هەر هەڵوێستێک کە زیان بە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە بگەیەنێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە بەو جۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا