وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەموو شتێک دەکەین بۆ پاراستنی سەربازەکانمان لە عێراق و سووریا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، دوو پێگەی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە سووریا، لە تۆڵەی هێرشکردنە سەر بنکەو بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، بۆردوومانکراون.

ئەمە سێیەمین جارە ئەمریکا پێگەکانی گرووپەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆردوومان دەکات لە سووریا.

ئەمریکا، ئێران تۆمەتبار دەکات بە هەڵکوتانە سەر بنکە و بارەگاکانی لە عێراق و سووریا و دەڵێت لە رۆژی 17ـی تشرینی دووەمەوە، زیاتر لە 30 هێرشی درۆنی خۆکووژی و مووشەکی کراونەتە سەر بنکەکانیان لە سووریا و عێراق.
ئۆستن لە پرێس کۆنفرانسەکدا ووتی، “هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دوو هێرشی وورد و کەم وێنەیان کردووەتە سەر دوو بنکەی چەک و تەقەمەنی، کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانە و گرووپە چەکدارییە میلیشیاکانی نزیک لێیانەوە بەکاردەکات”. وتیشی، “هێرشەکە لە وەڵامی هێرشە بەردەوامەکانی سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکایە لە عێراق و سووریا”.

ئۆستن روونیکردنەوە، “هێرشەکان بۆسەر بنکەیەکی مەشق و راهێنان و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بووە لە نزیک شارەکانی ئەلبو کەمال و مەیادیین لە سووریا”.

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی ئامادەیە هەموو کارێک بکات بۆ پاراستنی گیانی سەربازانی وڵاتەکەی و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، هۆشداریشدا لەوەی کە ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بێت، “وەڵامی قورستر دەدەینەوە”.

بە ووتەی ئۆست، لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە 45 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە سووریا و عێراق.

ئەمریکا نزیکەی 2500 سەرباز لە عێراق و 900 سەربازی لە سووریا هەیە و ئەم سەربازانە بۆ پاراستنی ئاسایش و هاریکاریکردنی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبەنەوەی چەکدارانی داعش بڵاوەیانپێکراوە.

گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بنکەی عەین ئەسەدە، لە رۆژی 17 مانگی رابردووەوە زیاتر لە چەند جارێک بە ئامانجگیراوە.

هێرشەکان پەیوەندییان بە شەڕو ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و فەڵەستینەوە هەیە و گرووپە چەکدارییەکانی عێراق و سووریا پێیان وایە کە “ئەمریکا هاوکاریی و پاڵپشتیی ئیسرائیل دەکات لە کوشتنی هاوڵاتییانی بێتاوان لە کەرتی غەززە”.

رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم، کەتیبەکانی قەسام کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسە، هێرشێکی بەرفراوانیان لەرێگەی ووشکانی، ئاوی و ئاسمانییەوە کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل لە باشووری ئەو وڵاتە. هەر لە یەکەم رۆژی هێرشەکەدا، نزیکەی 1200 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە گیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا