ئێران لەکاتی سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بۆ هێرشی موشەکی ئامادەدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، “چەند شارەزایەکی کاروباری ئێران پێشبینی دەکەن تاران لەکاتی سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەستنی لوتکە لەگەڵ سەرکردەکانی عەرەب لە سعودیە چەند هێرشێک ئەنجام بدات”.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، “ئێران هەوڵ دەدات لەڕێی میلیشیاکانییەوە بەربەست دروست بکات لەبەردەم سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە پێشبینییەکانیش هێرشکردنەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکایە لەڕێی موشەکەوە”.

لەوبارەیەوە مایکڵ ئایزنشتات بەڕێوەبەری بەرنامەی خوێندنە سەربازی و ئەمنییەکان لەپەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، “ئەنجامدانی هێرش لەکاتی بەڕێوەچوونی لوتکەی بایدن و سەرکردە عەرەبەکان قازانجی زۆری بۆ ئێران دەبێت”.

باس لەوەش دەکات، “یەکێک لە قازانجە چاوەڕوانکراوەکان سوکایەتیکردنە بە ئەمریکا و سعودیەی میواندار، هاوکات پیشاندانی ئەوەی ئەمریکا تەنانەت لەکاتی سەردانی خۆشیدا ناتوانێت هاوڕێکانی بپارێزێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕێ دەکرێت لەکاتی سەردانەکەی بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆ بکرێت لەبارەی دۆسیەی ئێران و هەژموون و میلیشیا چەکدارەکانی لە ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا