وەزیری ناوخۆی عێراق گەشتە هەولێر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ بە سەردانێك گەیشتە هەولێر و لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، شاندێكی باڵای سەربازی بە سەرۆكایەتی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، گەیشتە پارێزگای هەولێر.

شاندەكە پێكهاتوون لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی پاسەوانی سنور و بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت، بەڕێوەبەری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.

پرسی هەماهەنگی نێوان هێزەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە و پاراستن و ئاسایشی ناوچە سنوریەكان لەو تەوەرانە دەبن كە لە نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا