عێراق و ئەمریكا رێككەوتنی نێوانیان لەبارەی هێزە شەڕكەرەكانەوە جێبەجێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاسایش و سەربازی تایبەت بە دیالۆگی ستراتیجی لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، كە رۆژی پێنج شەممە بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بڕگەكانی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و عێراق وەكو خۆی جێبەجێبكرێت بەتایبەتی ئەو بڕیارەی كە تا كۆتایی ئەمساڵ هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا ڕۆڵیان بگۆڕدرێت لە هێزی شەركەرەوە بۆ هێزی پاڵپشتی هێزەكانی عێراقی لە ڕووی (ڕاوێژ، پاڵپشتی، بەرزكردنەوەی ئاستەكان).

رۆژی پێنج شەممە، لە بارەگای فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە بەغدا، لیژنەی باڵای ئاسایش و سەربازی تایبەت بە دیالۆگی ستراتیجی لە نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەسەرپەرشتی قاسم ئەعرەجی (ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی) و بەسەرۆكایەتی فریق ركن عبدالامیر الشمری، جێگری فەرماندەی گشتی هێزە هاوبەشەكانی عێراق، جەنڕاڵ برینان فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و عەمید روكن هەژار عومەر ڕاوێژكاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری هەرێمی كوردستان لە لیژنەی باڵای ئەمنی و بەرگری دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق-ئەمریكا، دووەم كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا، لەدوای گەڕی چوارەمی دیالۆگی ستراتیجی لە نێوان عێراق-ئەمریكا، كە لە مانگی تەمووزی 2021 لە واشنتن ئەنجامدرابوو.

لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا كرایەوە، هەردوولا پابەندی خۆیان پیشاندا بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی نێوان هەردوو وڵات، كە بڕیارە تا كۆتایی ئەمسال هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا ڕۆلیان بگۆڕێت لە هێزی شەركەرەوە بۆ هێزی پاڵپشتی هێزەكانی عێراقی لە ڕووی (ڕاوێژ، پاڵپشتی، بەرزكردنەوەی ئاستەكان).

     

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا