پلاسخارت: سیستانی جەختی لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەجەف جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆبوونەوە.

لەدوای کۆبوونەوەکە پلاسخارت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان چەند بابەتێکی گرنگی سیاسی باسکراون.

وتیشی، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سیستانی جەختی کردووەتەوە له‌ گرنگی هەوڵی هاوبەش لە بەرەوپێشبردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و رەتکردنەوەی توندوتیژی، رق و کینە و رێزگرتن لە یەکتر لەنێوان لایەنگرانی ئایینە جیاوازەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ڕۆژدا پلاسخارت لەگەڵ سیستانی لەبارەی پرسە هەستیارەکانی ئەو کاتەی عێراق کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا