پۆڵه‌تیك پرێس:
لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازی سه‌پاندنی باجێكی قورس به‌سه‌ر جگه‌ره و خواردنه‌وه كحولییه‌كان له عێراق ده‌كات.
به‌گوێره ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی بودجه كه حكومه‌تی عێراق بۆ په‌رله‌مانی ناردووه، باجی 20% خراوه‌ته سه‌ر جگه‌ره و خواردنه‌وه كحولییه‌كان له‌عێراق، به‌ڵام لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان دوو پێشنیازیی قورستری بۆ سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر جگه‌ره و خواردنه‌وه كحولییه‌كان كردووه.
په‌رله‌مان پێشنیازیكردووه باجی 100% بخرێته‌سه‌ر جگه‌ره و باجی 200% بخرێته‌سه‌ر خواردنه‌وه كحولییه‌كان.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ته‌نیا پێشنیازه و دیارنییه ڕۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه، ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ستده‌هێنێت، یاخود ئه‌و ده‌قه‌ی له حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان نێردراوه پشتی پێده‌به‌سترێت.