پارێزگاری بانکی ناوەندیی هۆکاری دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار قەیرانێکی کاتییە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پشووەکانی سەریساڵ.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە کۆبوونەوەیەکدا قەیرانی دابەزینی بەهای دیناری عێراقییان بەرامبەر دۆلار تاوتوێکرد.

بەگوێرەی بەیاننامەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە بانکی ناوەندیی ڕێوشوێنی خێرا بگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و بەهای 100 دۆلار نزیکبووەوە لە 160 هەزار دیناری عێراقی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا