وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا سعودییەکەی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە، دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان هاوتا سعودییەکەی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و بڕیاریاندا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

هاوکات، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لە بەهێزکردن و بەردەوامیدانی بە ڕێکەوتنی هەردوولا کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە گفتوگۆ و دیپلۆماتی نێوان سەرکردە و بەرپرسانی هەردوو وڵات گرنگی زۆری هەیە.

لەکاتێکدا، لە مانگی ئاداردا بە نێوەندگیری چین، ڕیاز و تاران لە پەکین، دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییان، ئێران و سعودیە ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوە و دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا