عێراق سێیەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتی چینە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی گومرگی چین ئاشکرای کرد، لەماوەی مانگی رابردوودا عێراق سێیەم گەورەترین سەرچاوەی نەوت بووە بۆ چین.

لەنوێترین ئاماری ئیدارەی گومرکی چین ئاماژە بەوەکرا، “مانگی رابردوو عێراق سێیەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتی چین بووە بەجۆرێک 32.723 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە”.

ئەوەش هاتووە، سعودیە بە هەناردەکردنی 50.41 ملیۆن بەرمیل نەوت لە پلەی یەکەمدایە و گەورەترین سەرچاوەی نەوتی چین بووە لە مانگی رابردوودا و لە پلەی دووەمیشدا روسیا هاتووە کە بڕی 47.165 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە.

بەشێوەیەکی گشتی عێراق زۆربەی نەوتە خامەکەی هەناردەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات، بەتایبەتی چین و هندستان بەجۆرێک رێژەی هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە دەگاتە %67، ئەوەشی کە دەمێنێتەوە هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا