پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، خزمەتگوزاری تایبەت پێشکەش بە حاجیانی هەرێم دەکرێت لە مەککە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، چەندین خزمەتگوزاری تایبەت و جیا جیا پێشکەش بەو حاجیانە دەکرێت کە لە هەرێمەوە ڕۆیشتوونەتە مەککە.
خزمەتگوزارییەکانیش بریتین لە:
١-شوێنی حەوانەی حاجیان لە ئۆتێلێکی زۆر باش
٢-دابینکردنی سێ ژەم خواردن و شوێنی نان خواردنی حاجیان کە بەیەکجار شوێنی نزیکەی ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ حاجی دەبێت بۆ پیاوان و ئافرەتان بە جیا
٣-نورێنگەی پزیشکی بۆ پیاوان و ئافرەتان بە جیا و دابینکردنی دەرمانی کوالیتی بەرز بۆ حاجیان
٤-شوێنی چاوەڕوانی بۆ پیاوان و ئافرەتان
٥-رێکخستنی مزگەوت بۆ پیاوان و ئافرەتان کە لەلایەن مورشیدی ئایینەوە رۆژانە نوێژی تێدا دەکرێت
٦-شوێنی جلشۆرین بۆ حاجیان
٧-دابینکردنی ئاوی سارد و چای بە بەردەوامی لە پێشوازی ئۆتێل 24 کاتژمێر بۆ حاجیان
٨-لیژنەی فەتوا کە بەبەردەوامی پێشوازی لە حاجیان دەکات بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەکان
٩-کارگێری حاجیان بە مەبەستی رێکخستنی کاروباری حاجیان
١٠-پاسی هاتووچۆ کە پاسەکان مودیل 2021 و 24 کاتژمێر لە بەردەم ئۆتێلی حاجیان وەستاون بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ حەرەم و گەڕانەوەیان
١١-مورشیدی ئایینی بۆ رێنمایکردنی حاجیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینەکانیان
١٢-دابینکردنی خزمەتگوازی ٢٤ کاتژمێری بۆ ناو ئۆتێلی حاجیان
١٣- دابینکردنی دوو ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری 24 کاتژمێر لەبەردەم ئۆتێلی حاجیان لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێکی نەخۆشی لەناکاو بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی سعوودیە