مەلا یاسین: دوای بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئێستا فەرمانگەکان دەڵێی سەردەمی ئیمامی مەهدین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئێستا فەرمانگەکان دەڵێی سەردەمی ئیمامی مەهدین.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتی یاسین مەحمود ناسراو بە مەلا یاسین ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئیجرائاتەوە ئێستا فەرمانگەکان دەڵێی سەردەمی ئیمامی مەهدین، وتیشی، “ئەگەر دووان سیانێک لە ئەو کەسانەی کە پێشتر کاری خراپیان کردووە لە بەردەرکی سەرا لەسێدارەبدرێن، ئەم شارە دەبێتە باشترین شار”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو فشارانەی لەسەر سلێمانی هەبوو، لەسەر هەر شوێنێکی دیکە بوایە هەپڕون هەپڕون دەبوو، بەڵام سلێمانی بە خۆڕاگری خەڵکەکەی ماوەتەوەو تا ئێستاش لە زۆر سێکتەردا لە پێش شارەکانی دیکەی عێراقەوەیە.

وتیشی، “داوا لە سەرمایەدار و بازرگان و بەڵێندەران دەکەم، با بەهەموومان هاوکار بین، ئێمە هاوکاری جەنابی کاک قوباد نەبین بەتەنیا هیچی پێناکرێت، ئێمە هاوکاری جەنابی کاک بافڵ نەبین کە لە ئێستادا ئەرکی زۆر قورسە بەتەنیا هیچی پێناکرێت، تەنانەت وای لێهاتووە خواخوامانە کاک بافڵ ڕۆژێک بێتەوە بۆ سلێمانی بەهۆی دۆخی عێراقەوە چونکە ڕۆڵێکی زۆر باڵا دەبینێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا