پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەڵادزی و ڕانیە و پێنجوێن خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دژی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەستیپێکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لە ئێستادا خۆپیشاندان لە پێنجوێن بەردەوامی هەیە و خۆپیشاندەران ڕێگای ملەکەوەیان داخستووە و هەڵمەتی شکاندنی پێوەرەکانی کارەبایان دەستپێکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “پێنج کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەک لە هەولێر دەستگیر کران ودەست بەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا گیرا و رەوانەی دادگا کران”.