حكومەتی هەرێم: لە داهاتوویەكی نزیكدا بودجەی هەرێم ئامادە دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە‌داهاتوویە‌كی نزیكدا پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی هە‌رێم بۆ ساڵی 2021 ئامادە‌ دە‌بێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە لە داهاتوویەكی نزیكدا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی هەرێم ئامادە بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەشێكی كۆبونەوەكەدا دارا رەشید وەزیری پلاندانان راپۆرتێكی دەربارەی دوایین ئامادەكارییەكانی تایبەت بە گەڵاڵەكردنی رەشنوسی یەكەمی یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 خستەڕوو، جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ ئامادە‌كارییە‌كان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە‌داهاتوویە‌كی نزیكدا، ئە‌و پڕۆژە‌‌ یاسایە‌ ئامادە‌ دە‌بێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، زیاتر لە حەوت ساڵە هەرێمی كوردستان نەیتوانیووە بودجەی گشتی ئامادە بكات، بەهۆی ئەوەشەوە بەشێك لە هاوڵاتیان و پەرلەمانتاران باس لەوەدەكەن ناشەفافیەتی زۆر لە خەرجی و داهاتی هەرێمدا بەدی دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا