ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای رفێندراوانی حەمرین دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە حەمرینی سەربە دیالە دەستیپێکردووە، بەمەبەسی گەڕان بەدوای ئەو چوار هاوڵاتیەی بێسەروشوێنکراون.

دوێنێ دووشەمە شانەی راگەیاندنی ئەمنی جەختی لەوەکردەوە، چەکدارانی داعش چوار هاوڵاتییان لە ناوچەکانی دەروبەری دەریاچەی حەمرین لە باکوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە رفاندووە و لە ئێستاشدا بێسەروشوێنن.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانە لەکاتی راوکردندا رفێندراون و تا ئێستا نازانرێت چارەنووسیان چی بەسەرهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا