گرێبەستێکی گەورە لەنێوان ئیسرائیل و یۆنان واژۆکرا

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، گەورەترین گرێبەستی بەرگریان لەگەڵ یۆناندا واژۆکردووە.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕوونیکردەوە، بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیای ئێلبیت سیستمزی ئیسرائیلی لەناوەندی مەشقپێکردنی هێزە ئاسمانییەکانی یۆنان کارادەکرێت.

هەر بەپێی ئەو گرێبەستە، ئیسرائیل فڕۆکەی مەشق لەجۆری “M-346” بۆ مەشقپێکردنی هێزە ئاسمانییەکانی یۆنان دابیندەکات.

ئەم گرێبەستەش لەکاتێکدایە، هێشتا ناکۆکییەکانی توکیا و یۆنان لەسەر گەڕان بەدوای نەوت و گاز لەڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا