قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوەیت پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوەیت پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە16ی کانونی یەکەم،  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوەیت پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلصباح-م بیست کەدوای ژیانێکی پڕ لەدەستکەوت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوەیت گیانی سپارد”.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێز شێخ مشعل ئەحمەد جابر ئەلصباح

ئەمیری دەوڵەتی کوەیت

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلصباح-م بیست کەدوای ژیانێکی پڕ لەدەستکەوت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوەیت گیانی سپارد.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزانی ئال صباح و گەلی کوەیت دەکەم، لەپەروەردگاری مەزن داواکارین بەسۆز و میهرەبانی خۆی لەکۆچکردوو خۆشبێ، و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری  کەسوکارو گەلی کوەیت بەگشتی بدات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا