پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و ناکۆکییەکانی سەربارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و قسەکردن لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
ئەوەش هاتووە، ئەم کۆبوونەوەیە درێژەپێدەری کۆبوونەوەی ڕابردوو دەبێت و ئەگەر بێت و هەردوو لایەن بگەنە ڕێککەوتن، ئەوا لە داهاتوودا بە شاندی هاوبەش سەردانی لایەنەکانی دیکە دەکەن.