وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی تەندروستی کاردەکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی، لەچوارچێوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان کاردەکەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ئەنجامدانی هەڵمەتی هاوبەشی هۆشیاری و زانستی لە هەرێمی کوردستان.

رۆژی سێشەممە بەسەرپەرشتی هەریەک لە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەت لەبارەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

هەر لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە بریکارانی هەردو وەزارەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی ئامادەیبون، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە وتەیەکدا دوای بەخێرهاتن، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و لێژنەی تایبەت کرد بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گشتی و هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بۆ ئەمەش وتی: وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پاڵپشت بە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، نەخشەڕێگەی وەزارەت کە چەندین لایەن لە خۆدەگرێت ئامادەکردەوەو بەبەردەوامی دەوڵەمەند دەکرێت و لە کۆتای ئەم مانگەشدا لە دیدارێکی هاوبەشی فراواندا گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە دەکرێت.

لەلایەن خۆشیەوە وەزیری تەندروستی لەوتەیەکدا دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دانانی نەخشە ڕێگەی کارکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، وتیشی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، کۆنفرانسێکی فراوان و هاوبەش ئەنجامدەدات تایبەت بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گشتی و سازدانی هەڵمەتی نیشتمانی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستاندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا لێژنەی هاوبەشی هەردو وەزارەت، گفتوگۆی وردو چڕیان کرد لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ کۆنفرانسی هاوبەش و بەرنامەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا