وەزیری ناوخۆی عێراق: ئەمڕۆ ژمارەی زیارەتکاران دەگاتە لوتکە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ ژمارەی زیارەتکاران دەگاتە لوتکە”، هەروەها باسی لە ئاماری زیارەتکاران کرد بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە چلەی ئیمام حسێن.

عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناخۆی عێراق ئاشکرایکرد،” لە سەرجەم دەروازەکانەوە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن ژمارەی زیارەتکارانی بیانی گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 750 هەزار زیارەتکار”.

ئاماژەی بەوەکرد، هاتنی زیارەتکاران بەردەوامە و ئەمڕۆ ژمارەیان دەگاتە ئەوپەڕی، هاوکات هەموو ئاسانکارییەک دەکرێت و تائێستا لەم زیارەتەدا هیچ کێشەیەکی ئەمنی و خزمەتگوزاری ڕووینەداوە.

لەکاتێکدا، ڕۆژی یەکشەممە3ی ئەیلول، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندارەکان ئاسانکارییان بۆ هاتنی زیارەتکاران کردووە لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی (مونزرییە، زرباتییە، شیب، شلامچە، سەفەوان، مەندەلی، کەرکووک، قائیم، فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەف و فڕۆکەخانەی بەسرە).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا