حكومەتی هەرێم 35 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی لافاو لە هەولێر خەرج دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەریمی كوردستان زیاتر لە 35 ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی چارەسەركردنی لافاو لە پارێزگای هەولێر تەرخاندەكات و پارێزگای هەولێریش وردەكاری پرۆژەكان دەخاتەڕوو.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی بە تەرخانكردن و خەرجكردنی گوژمەی 35 ملیار و 728 ملیۆن و 464 هەزار و سەد و پەنجا دینار، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی چارەسەری كێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرای شاری هەولێر بەم شێوەی لای خوارەوە.

یەكەم/ دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی (2* 5.1) م لە ڕێگای پیرمام نزیك كونسڵخانەی ئەمریكی، بە گوژمەی 896 ملیۆن و 948 هەزار دینار.

دووەم/ دروستكردنی ئاوەڕۆی كونجی كونكرێتی دووچاوەی ( 2*2.5)م لە ژێر شەقامی سەرەكی پیرمام نزیك ئەكواتارین و كونجی كونكرێتی (2*2)م لە ژێر شەقامی پیرمام كونسڵخانەی ئەمریكی و كونجی كونكرێتی دووچاوەی (2*2)م لە ژێر شەقامی مەلا ئۆمەر بە گوژمەی 311 ملیۆن و 745 هەزار دینار.

سێیەم/ دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ بەستنەوەی دوو ئاوبەری سندوقی لەژێر شەقامی 150 مەتری كە بەناو گوندی كەلكن دادەڕوات تا دەگاتە شەقامی پیرمام، بە گوژمەی پێنج ملیار و 420 ملیۆن و سەد و حەفتا و شەش هەزار دینار.

چوارەم/ ئامادەكردنی ئامێر و كەرەستەی پێویست بۆ چاككردنەوە و ڕیكخستنەوەی تەنیشتە شانەكانی ڕێگای سەرەكی مەلائۆمەر – خانزاد – پیرمام و دروستكردنی دیواری پاڵپشت بە بەستەی ئاسنین و ئاوبەری سندوقی كۆنكرێتی و بۆری كۆنكرێتی لوولەیی و دووبارە دروستكردنەوەی تەنیشتە جۆگەكان و جۆگەكانی ناوەڕاستی ڕێگاكان، بە گوژمەی ملیارێك و 628 ملیۆن و حەفتا هەزار و 150 دینار.

پێنجەم/ دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی قەبارە (3*2)م لە پشت كوردستان ستی تاكو نەخۆشخانەی ئیماراتی لە بەحركە و ئاوەڕۆی سنودقی قەبارە (3*3)م لە بەحركە نزیك نەخۆشخانەی ئیماراتی و دروستكردنی جۆگەی كراوە لەپشت كەمپی ئاوارەكانی بەحركە بە گوژمەی 10 ملیار و 518 ملیۆن دینار.

شەشەم/ دروستكردنی كونجی سندوقی (3) چاوەی (3* 5.1)م لەبەردەم مزگەوتی دكتۆر نەریمان، بە گوژمەی 60 ملیۆن و سی و پێنج هەزار دینار.

حەوتەم/ دروستكردنی كونجی سندوقی (2)چاوەی (3*5.1)م لە نزیك خەزانی ئاوی هەولێری نوێ، بە گوژمەی 35 ملیۆن و سێ سەد هەزار دینار.
هەشتەم/ ڕێكخستنەوەی كەندەكانی سنووری هەولێری نوێ، بە گوژمەی 612 ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

نۆیەم/ دروستكردنی جووت ئاوەڕۆژی سندوقی (5.2*5.2)م لە سەرەتای كوردستان ستی تاكو گوندی شێخەشەل، بەگوژمەی 13 ملیار و 729 ملیۆن و 750 هەزار دینار.

دەیەم/ دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی و لوولەی لە شارۆچكەی بەحركە / گوندی شێخەشەل / قۆناغی یەكەم، بە گوژمەی دوو ملیار و پێنج سەد و پازدە ملیۆن و 625 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا