گوندێك 40 هه‌زار پاوه‌ند ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس:

گوندێكی ئیتاڵیا له‌ هه‌نگاوێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا بڕی 40 هه‌زار پاوه‌ندی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌رخانكردووه‌ كه‌ سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

گوندی سانتۆ ستیڤانۆی ئیتاڵی كه‌ دوو كاتژمێر له‌ شاری ڕۆماوه‌ دووره‌ بڕیاریداوه‌ له‌مانگی داهاتوه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ ئه‌و گونده‌ و له‌وێ نیشته‌جێ ببێت، بڕی 40 هه‌زار پاوه‌ندی پێبدرێت.

به‌ڵام گونده‌كه‌ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تا ڕاده‌یه‌ك قورسی بۆ پێدانی ئه‌و پاره‌یه‌ دیاریكردوه‌، بۆ نمونه‌ ده‌بێت كه‌سه‌كه‌ پێنج ساڵ له‌و گونده‌ بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه‌ گه‌یشتبێته‌ 40 ساڵ.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌مه‌رجه‌كان بۆ كه‌سانی نا ئیتاڵی ئه‌وه‌یه‌، كه‌سه‌كه‌ دانیشتووی وڵاتێكی ئه‌وروپی بێت.

مه‌به‌ستی به‌رپرسانی گونده‌كه‌ له‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌، هانی خه‌ڵكی بده‌ن له‌گونده‌كه‌یان نیشته‌جێ ببێت، چونكه‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ 115 كه‌سن، نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ته‌مه‌نن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا