وەزیری پەروەردە لەسەر وادەی کۆتاییهاتنی خوێندنی ئەمساڵ روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەمساڵ لە ٢٩ی مانگی نیساندا تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان بەڕێوەدەچێت و بەر لە مانگی شەش تاقیکردنەوەی هەردوو خولی وەرزی دووەم کۆتایی پێدێت.
ئارام حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم لە دوای جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات.

وەزیری پەروەردە ڕوونیشیکردەوە، بەر لە ١ی حوزەیران هەردوو خولی تاقیکردنەوەکان کۆتاییان پێدێت.

لەبارەی پشووی بەهاریشەوە وەزیری پەروەردە ئەوەى خستەڕوو، لە ١١ی ئەم مانگەوە پشووی بەهارە دەستپێدەکات لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا