مێركڵ: نەمسا بووەتە ئامانجی تیرۆری ئیسلامی

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، هاوسۆزن لەگەڵ نەمسا و ئەو وڵاتە بووەتە ئامانجی تیرۆری ئیسلامی.

ئەنگێلا مێركڵ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئێستا كە نەمسا بووەتە ئامانجی تیرۆری ئیسلامی بیر لە خەڵكی ئەوێ دەكاتەوە.

وتیشی، “تاساوین لەو هێرشەی كرایە سەر ڤیەننای پایتەختی نەمسا و ئەڵمانیا پشتیوانی لە نەمسا دەكات”.

دەشڵێت، “ئێمە هاوسۆزین لەگەڵ نەمساییەكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئیسلامی تێكۆشانی هاوبەشمان دەبێت”.

شەوی رابردوو، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا هێرشكرایە سەر پەرستگایەكی جوولەكەكان، پێشتریش دەسەڵاتدارانی نەمسا رایانگەیاندبوو، كە هێرشێكە تیرۆرستی بووەو لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە ئەنجامدراوەو بەهۆی رووداوەكەوە 15 كەس كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا