تەندروستی جیهانی: پەیوەندیمان لەگەڵ کارمەندەکانمان لە نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە پچڕاوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە12ی تشرینی دووەم، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد، پەیوەندییان لەگەڵ کارمەندەکانیان لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە پچڕاوە.

تێدروس ئەدهانوم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند،” پەیوەندیمان لەگەڵ کارمەندەکانمان لە نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە لەدەستداوە، کە گەورەترین دامەزراوەی چاودێری تەندروستییە لە کەرتی غەززە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی سەلامەتی کارمەندەکانی کە لەو نەخۆشخانەیە کاردەکەن رێکخراوەکە زۆر نیگەرانە و داوای کرد دەستبەجێ کارمەندەکانیان بگوازرێنەوە.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەنێوان ئیسرائیل و فەڵستین دەستیێکرد و بەردەوامیشە، بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە 11 هەزار فەڵەستینیش کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا