داوا لە عومرەكارانی هەرێم دەكرێت لە رێگەی وشكانییەوە گەشت بۆ سعودیە نەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان داوا لە عومرەكاران دەكات لە رێگەی وشكانییەوە گەشت بۆ سعودییە نەكەن، چونكە روبەڕوی كێشە دەبنەوە.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەچەند رۆژی رابردودا زیاتر لە 50 عومرەكاری كورد كە لەرێگەی وشكانییەوە لە دەروازەی عەرعەری نێوان سعودیە و عێراقەوە گەڕاونەتەوە و لەرێگەدا ئۆتۆمبێلەكەیان پەكی كەوتووە، بەوهۆیەش روبەڕوی گرفت بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان پێشووتریش هۆشدارییانداوە بە عومرەكارانی كورد كە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە گرێبەستی تەنها لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە هەیە كە لەرێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی گەشتەكانیان ئەنجام دەدەن و هیچ كۆمپانیایەك لە هەرێمی كوردستان لە رێگەی وشكانییەوە گەشتەكان ناكات.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم وتیشی، ئەوان گەرەنتی هیچ عومرەكارێك ناكەن كە لەرێگەی وشكانییەوە سەردانی سعودیە بكات، لەئێستاشدا دوای پەیوەندیكردنیان لەگەڵ دەستەی حەجی عێراق، كێشەی ئەو عومرەكارانە چارەسەركراوە كە لە دەروازەی عەرعەر روبەڕوی گرفت ببوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا