پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ، بڕیاری دوورخستنەوەی یەکێک لە کاندیدەکانی دا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16ی ئەیلولی 2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەشواق فەهد عەبود غەریری سەر بە کوتلەی عەزم، لە هەڵبژردن دوور بخرێتەوە.
ئاماژەیان بەوەشدا دوور خستنەوەی ئەو کاندیدە، بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری و لادان لە یاساکانی هەڵبژاردن بووە، کاندیدەکە کۆمەڵێک کارتی دەنگدەرانی کڕیوەتەوە.
بڕیارەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا، لە دوای بڵاو کردنەوەی جێبەجێ دەکرێت، لە لایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەوە.