ئەحمەدی نەژاد حكومڕانی ئێران بە كارەسات وەسف دەكات

پۆڵەتیك پرێس

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران ڕەخنەی لە حكومەتەكەی حەسەن ڕوحانی گرت و رایگەیاند، فشار خستنە سەر گەلانی ئێران كارەساتە.

بەم دواییانە ئەحمەدی نەژاد لە نامەیەكدا بۆ ڕوحانی، دوایین بڕیارەكانی حكومەتی لە ساڵی 2019 دا بۆ زیاد كردنی نرخی سوتەمەنی بە نایاسایی وەسف كرد.

ئاماژەی بەوەدا، حكومەت شوێنكەوتووەكانی ئەو دەچەوسێنێتەوە، لە بەشێكی پەیامەكەیدا وتی: لایەنگرانی ویتسویانە ئاهەنگ بگێرن لە مەیدانی نامارك لە تاران بە بۆنەی 42 هەمین ساڵیادی سەركەوتنی شۆڕشەكانی ئێران، بەڵام هێزە ئەمنیەكان ڕێگرییان كردووەو هەڕەشەیان لە خەڵكەكە كردووە و تۆقاندونیان.

ئەحمەدی نەژاد وتیشی: هێزەكانی ڕژێم كە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوە دەبرێن مافە یاساییەكانی خەڵك و دەستووریان پێشێل كردووەو ئەمەشی بە مەترسی ناوبرد.

لە نامەكەیدا بۆ ڕوحانی، ئەحەمەدی نەژاد ئاماژەیداوە بەوە پێشبینی ڕوودانی شەڕی وێرانكەر دەكات بەم نزیكانە و داوای هەوڵ و پلان دەكات بۆ ڕێگریكردن لەو شەڕە.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد شەشەمین سەرۆك كۆماری ئێرانە و ماوەی ساڵانی 2005 بۆ 2013 بە دوو خول سەرۆك كۆماربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا