کازمی دەچێتە ئیمارات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی وەزاری بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئیمارات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئامانج لەم سەردانەی کازمی بۆ ئیمارات بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتە لە ژمارەیەک بواری جیاجیادا.

کۆتایی هەفتەی رابردوو مستەفا کازمی سەردانی سعودیەی کرد و لەمیانی سەردانەکەدا هەردوو وڵات رێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی تێڕوانینیان لەبارەی چەند دۆسیە و بابەتێک کە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ هەردوولایان گرنگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا