كازمی وەرەقە سپییەكەی خستەكارو پلانێكی چاكسازی بۆ قەیرانی ئابوری راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە ڕێكارە کارگێڕییەکانی چاکسازی ناو پلانی وەرەقەی سپی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بە بەهێزییەشەوە کار بۆ گەڕانەوەی ئابوری وڵات دەکەن لەبەر ئەوەی لەسەرەتای راگەیاندنی چاکسازیدا ئامانجیان بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بووە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆدووشەممە 2ی ئابی 2021، سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی کرد و رایگەیاند، ئابوریی وڵات لە ئەنجامی گەندەڵییەکی زۆرەوە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزم، بەڵام هیوایەك هەیە عێراق بۆ دۆخی بەهێزی خۆی بگەڕێتەوە.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە لەو کاتەی وەرەقەی سپییان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ئابووریی و چارەسەرکردنی گەندەڵی لەو وڵاتە راگەیاندووە، لەسەر ئەوە کار دەکەن کە کەشێکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی پەڕەی سپی بخوڵقێنن هاوكات، ئەوەشی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆماندا، دەستکردن بە جێبەجێکردنی میکانیزمی کارگێڕی و پلانی چاکسازی ئابووریی لە چوارچێوەی پەڕی سپیدا، رادەگەیەنیین”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی، لەئەمڕۆوە چاکسازییەکانی ناو پلانی وەرەقەی سپی بۆ پرۆژەی چاکسازی دەست پێدەكات بە بەهێزییەوە کار بۆ گەڕانەوەی ئابووری وڵات دەکەن، دوای ئەوەی لە ئەنجامی بڵابوونەوەی گەندەڵی دۆخی ئابووری گەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا.

كازمی راشیگەیاندووە، چاکسازی پێشنیارو چارەسەری بۆ قەیرانە داراییەکان دەخاتەڕوو کە سەرەکیترینیان پشت بەستنە بەیەک سەرچاوە لەگەڵ ئەوەشدا پلانەکانی وەرقەی سپی درێژخایەنە و بەخێرایی کۆتایی نایەت، لەبەر ئەوەی زیانی ئابوریی عێراق زۆرە و مەحاڵە بتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا پلانی چاکسازی جێبەجێبکرێت بۆیە دەیانەوێت ، لەماوەی 5 ساڵدا بۆ عێراقییەکان بسەلمێنین کە ئەوان جدین لە پرۆسەی چاکسازیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا