کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت

ئەم بابەتە 141 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی دووشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانەوە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد.

لە بەیاننامەی نوسینگەی مستەفا کازمیدا هاتووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە پێکهاتووە لە ژمارەیەک سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان و دەزگا ئەمنییەکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.

ئەوەش هاتووە، ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە کاراکردنی میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

رۆژی 17ی ئەم مانگە لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و دەنگی لەسەر بودجەی تەرخانكراوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەدا كە بڕەكەی 329 ملیار دینار بوو.

بەپێی بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رۆژی شەشی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەندێكجار بەشێك لەبەرپرسان چەندین هۆكار بۆ دواخستن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەكە دەخەنەڕوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک