پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پشکنینی دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەردەوامە و ئەمڕۆ سەردانی بازاڕى کانی بایانکرد.
ئەمڕۆ شەممە17ی شوبات، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” لەدرێژەی هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنەگشتییەکان و پشکنین بۆ ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی رۆژانە له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنەکان هەڵمەتیان بۆ ماركێت و نانه‌واخانه و كارگەکانی سارده‌مه‌نی و شیرینییه‌كانی بازاری گەڕەکی كانی با ئەنجامدا”.
ئاماژەی بەوەکرد، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كانی با، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی لیژنەکان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووە.
ڕوونیکردەوە، لیژنەکە پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ ژمارەیەک لە شوێنه‌كان كردووە.