پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە قەدەغەکردنی لەشفرۆشی دەخاتە دەنگدانەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوو پرۆژەیاسا دەخاتە دەنگدانەوە و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژەیاسای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی رژێمی پێشووی بەعس دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاساکانی هەمواری یاسای قەدەغەکردنی کاری لەشفرۆشی ژمارە 8ـی ساڵی 1988 و پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بخاتە دەنگدانەوە.

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی زیاتر لە 5 مانگە نەتواندراوە هیچ سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرێت و و لە ئێستادا موحسین مەندەلاوی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بەوەکالەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکان دەکات.

رۆژی 14ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە عێراق، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد رێکان حەلبوسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا