داوا دەكرێت مەسرور بارزانی لێبڕینی موچە نەهێڵێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن، دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران رێكبخرێت.

شنۆ ئەشقی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێشتر حكومەتی هەرێم بیانووی دەهێنایەوە بەوەی نرخی نەوت دابەزیوە و لەگەڵ ناوەند كێشەیان هەیە و یاسای چاكسازی جێبەجێنەبووە، بۆیە بە لێبڕینەوە موچەی فەرمانبەران دەدەن.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: پێمان وایە هیچ یەكێك لەو بیانوانە نەماوە كە پێشتر حكومەتی هەرێم دەیهێنایەوە بۆ لێبڕینی موچەی فەرمانبەران.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، هەندێك قسە لە حكومەتەوە دەبیستین كە لەدوای هاتنی پشكی هەرێم لە بەغداوە لێبڕینی موچە هەر بەردەوام بێت، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ئەمە قبوڵكراو نیە لەلایەن خەڵكی كوردستان و نە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە.

بە واژۆی 42 پەرلەمانتار داوایەكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی كۆتایی هێنان بە لێبڕینی نایاسایی مووچەی مووچەخۆران.

بەپێی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی عێراق، هەر بڕە پارەیەك لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت، دەبێت سەرەتا بۆ دابەشكردنی موچەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا