لە ماوەی مانگێکدا لە تورکیا 25 ژن کوژراون

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پلاتفۆڕمی وەستاندنی کوشتنی مێینە، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو 25ژن کوژراون لە تورکیا، نزیکەی 21دانەشیان کوشتنەکانیان گوماناوییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، هۆکاری کوشتنەکان دەگەڕێتەوە بۆ، هۆکاری ویستی جیابوونەوە، ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیری و ڕەتکردنەوەی پەیوەندی، هۆکاری ئابوری و چەندانیتر.

ڕوونیشیان کردەوە، هەتا دادگا بە دادپەروەرانە سزی تاوانباران نەدات، کوشتنی ژنان بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە دوای بڕیارەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کشانەوەی لە ڕێکەوتنی ئەستەنبوڵ، لە مارسی ڕابردوەوە 200 ژن لە تورکیا کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا