ئێران: هێرشەکەی هەولێر وەڵامێک بوو بۆ ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، “هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆسەر هەولێر وەڵامێک بوو بۆ تاوانەکانی کیانی سەهیۆنی ئیسرائیلی”.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێوەیەکی فەرمی سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی هەولێری گرتەئەستۆ.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکرد، “لەدوای تاوانەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل و ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تاوانەکانیان بەبێ وەڵام نامێننەوە، شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژی و پیلانگێڕی و خراپەی ئیسرائیل لەڕێی مووشەکی بەهێز و وردی سوپای پاسداران کرایەئامانج”.

دووپاتیشی کردەوە، “جارێکی دیکە سیستمی سەهیۆنی ئاگاداردەکەینەوە لە دووبارەکردنەوەی هەر خراپەیەکدا ڕوبەڕوی وەڵامی توند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەر دەبێتەوە”.

شەوی ڕابردوو لەڕێی 12 مووشەکی بالیستییەوە کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرایەئامانج و زیانی ماددی بەر چەند شوێن و ناوچەیەکی هاوڵاتیانی سڤیل کەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا