پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ئێوارەی سبەی هەینی 1ی نیسانی 2022 بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدرێت.
وەزارەتی ئەوقاف لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی ھەینی 1ی 4ی 2022 لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەت، بەھەماھەنگی لێژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بەڵگەی شەرعی پێویست، بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن .