پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک ڕایگەیاند، “بەهۆی ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری نێوان چەکدارانی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، زیان بە 80 شوێنەواری مێژوویی گەیشتووە”.
بێکەس بریفکانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک باسی لەوەکرد، 80 شوێنەواری سنووری پارێزگاکە بەهۆی ڕوبەڕوبوونەوەی چەکداری نێوان تورکیا و پەکەکە مەترسی ڕوخانیان لەسەرە.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شوێنەوار هەوڵی بەدواداچوونیان داوە بۆ ئەو شوێنەوارانە، بەڵام بەهۆی بوونی مەترسییەکی زۆر لەو ناوچانە کە بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە دروستبووە، لە هەوڵەکانیان کشاونەتەوە.
لە ئێستادا تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە سنوورییەکانی تورکیا.