زانکۆی سلێمانی ماوەی پشوو درێژ دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی کارکردن لە بەشە ناوخۆییەکان ماوەی پشوو درێژ دەکەنەوە.

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ئەمرۆ پێنج شەممە 30-12-2021 ڕایگەیاند، خوێندكاران و مامۆستایان ئاگادار دەكەیەوە، كە بەھۆی کارکردنی بەردەوام لەبەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر راسپاردەی بەرێزان لە بەڕێوەبەرایەتی بەشەناخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی پێداویستیەکانیان.

ئەنجومەنی زانکۆ بریای داوە دەوامی خوێندن لە رۆژی 2-1-2022 تاوەکو 6-1-2022 رابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن و لەرۆژی شەممە رۆژی 8-1-2022 دەست بەدەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.

هەروەها لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان رێکدەخەنەوە بەجۆرێک کە ڕۆژی شەممە 8-1-2022 یەکەم رۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندی کۆلێژەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا