پەرلەمانتارێك: دەستەی سەرۆكایەتی بۆ بەرژەوەندی حزبەكانیان كاردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بەرژەوەندی خەڵك كارناكەن، بەڵكو كارەكانیان بۆ بەرژەوەندی حزبەكانیانە.

روپاك ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە ئاڕاستەیەكی حزبی بیردەكاتەوە، بیركردنەوەیان دەلالەت لە بۆچون و بەرژەوەندی خەڵك ناكات، ئەوان وایان لە خۆیان كردووە كە وەك نوێنەری خەڵك دەرنەكەون، بەڵكو كار بۆ حزبەكانیان دەكەن.

وتیشی، “سەرۆكایەتی پەرلەمان لە ئاست بەرپرسیارێتی پۆستەكانیاندا نەبوون، زۆربەی كارەكانیان لە بەرژەوەندی حزب و حكومەت دەشكێتەوە”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر چەند پەرلەمانتارێك داوایان كرد سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ مەبەستی پرساندن بچنە پەرلەمان، بەڵام لەبری ئەوە بە نوسراو وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە، لەبەرامبەر ئەوەشدا بەشێك لە پەرلەمانتاران ئاماژەیان بەوەكرد بەهۆی لاوازی دەستەی سەرۆكایەتیەوە حكومەت لەژێرباری چەندین كەموكوڕی و بەرپرسیارێتی رزگاری بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا