کەشناسی: باران بارین لەناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئادار، ئاسمان نیمچە هەورە بەگشتی، سنوری پارێزگای دهۆک ئاسمان نیمچە هەورە و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ باران بارین، لەئێوارەدا کاریگەری بارانەکە زیاتر دەبێت و دەگۆرێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگاکە.

سبەی پێنج شەممە 30ی ئادار، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و هەندێک ناوچە نیمچە هەورە بەگشتی، لەسنوری پارێزگای دهۆک ئاسمانی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ کەمێک باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئەم پارێزگایە، لە درەنگانی شەودا کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە بەچەند پلەیەک.

بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 23 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت کە 15 پلەی سیلیزیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا