بەلەمێکی کۆچبەران لە بەریتانیا ژێرئاوکەوت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 3:00 بە کاتی جیهانی لە کەناراوەکانی دونگنێس کە 30 میل لە ڕۆژئاوای دۆڤەرەوە دوورە بەلەمێکی کۆچبەران  نوقم بووە، کە تائێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرانە نەزانراوە کە لەبەلەمەکەدا بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکی دەزگای لوتکە، بەلەمێکی ماسیگرتن کە لە فەڕەنساوە بەڕێکەوتووە بەرەو بەریتانیا لە ئاوەکانی بەریتانیا نوقم بووە و تا ئیستا 43 کۆچبەر ڕزگارکراون و تەرمی سێ کۆچبەریش دۆزراوەتەوە.

وتیشی، ژمارەیەک کۆچبەریش بێسەرو شوێنن و تا ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە .

ئەوەشی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی گەڕان و ڕزگارکردن لە ئاوەکانی نێوان کێنت و فەڕەنسا لە بارودۆخی ئاوی بەستوودا دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا