لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە 32 تاوانی ئەنجامداوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە و دانی ناوە بە 32 تاوانی دزیكردندا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند شۆفێرێك سكاڵایان تۆماركرد كە جامی ئۆتۆمبێلەكانیان شكاوە یان كراوەتەوەو پارەی لێدزراوە ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕزگاری نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،أ،ح لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە 32 تاوانی دزیكردندا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا